بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای نزیک بوونەوەی شەڕکەرەکەی ئەمریکا لە ئاسمانی سووریا بۆ سەر فڕۆکەی موسافریی ١١٥٢ی کۆمپانیای ماهان کە لە تارانەوە دەچووە بەیرووت، ژمارەیەک لە موسافرەکان بەهۆی کاردانەوەی خێرا و دابەزینی ئاستی فڕۆکەکە بۆ ڕێگری لە پێکدادان لەگەڵ ئەو شەڕکەرە، بریندار بوون.
ڕێکخراوی فڕۆکەیی وڵات بە پێی پەیمانی شیکاگۆ وێڕای پێوەندی لەگەڵ لایەنی سووری، داوای لێکدانەوەی خێرا و وردی ڕووداوەکەی کرد و گرووپی تەکنیکی لێکدانەوەی ڕووداوەکانی ئێرانیش لە کاتژمێرە سەرەتاییەکان پاش گەیشتنەوەی فڕۆکەکەی ماهان بۆ فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی، لێکدانەوەی تەکنیکیی ڕووداوەکەیان دەست پێکرد.
ئەو ڕێکخراوە، هەوڵی شەڕکەرەکەی ئەمریکا بۆ نزیک بوونەوە لە فڕۆکە موسافربەریەکەی ئێران نمانەی ڕوونی پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتی و یاسا ستانداردەکانی فڕۆکەوانی دەزانێت و ناڕەزایەتی جیدی خۆیی بە شێوەی فەرمی بە ئەنجومەنی ڕێخکراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەیی ئیکائۆ پێشکەش دەکات و داوای شوێنگیری بەپەلەی پرسەکە دەکات.
Your Comment