هۆکارانی تیرۆری سەردار سولەیمانی سزا دەدەین/ تۆڵەی قورس بەڕێوەیە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران جەختی کرد: هۆکارانی تیرۆری شەهیدانی بەرخۆدان توندتر سزا دەدەین.

    بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریادار عەلی شەمخانە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە توویتەرەکەیدا نووسی: ترامپ دەڵێت سوپای ئەمریکا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ئەو جەنایەتی تیرۆرسی دوو کەسایەتی ناسراوی بەرەنگاریی لە گەڵ تیرۆریزم واتا سەردار حاج قاسم سولەیمانی و حاج ئەبوومەهدی ئەلموهەندێسی ئەنجام داوە.

ئەوەشی نووسیوە کە دوو گەلی ئێران و عێراق تۆڵەی خوێنی ئەم دوو شەهیدە دەکەنەوە و تاکوو هۆکارانی سزا نەدەن ئارام ناگرن، تۆڵەی قورس بەڕێوەیە. 

News Code 33397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =