بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلێم، ئەنجامی دیوان سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا پەیەدە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕادەت کردنی برازاکەی بە تورکیا وتی: ئامادە بوونی دالیا مەحموود موسلێمم لە تورکیا لە میدیاکان بیست. برازاکەی من لە ڕیزی هێزەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)لەگەڵ داعش شەڕی کردووە. ئەو هەرگیز ئەندامی پەکەکە نەبووە.
وتیشی: دژی تورکیا هیچ شەڕێکی نەکردووە. شەش مانگ پێش لە یەپەژە جودا بووەوە و چووە هەرێمی کوردستان. کاتێک زانیم کە لە هەرێمە خۆشحاڵ بووم. چونکوو لە لای برا و خوشکەکانم بوو. بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی خوشکەکەی چووبووە ئەوێ.
ساڵح موسلێم لە درێژەدا زیادی کرد: بۆ ڕوون کردنەوەی لایەنەکانی ئەو پرسە خوازیاری لێکدانەوەی پرسەکە لە دەوڵەتی هەرێم بووین. هەروەها لەسەر هەواڵە بڵاو بووەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو هەواڵانەی بێ بنەما وەسف کرد. بە هیچ لەونێک دەوڵەتی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار ناکەین.
بۆچوونی ئێوە