هاوکاری گومڕوکی ئێران و عێراق زیاد دەبێت

وەزیری دارایی عێراق لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی گشتی گومڕوکی ئێران، جەختی کردە سەر پەرە سەندنی هاوکاریی گۆمروکی دوو وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,حەلاوی وەزیری دارایی عێراق و مەهدی میرئەشرەفی، سەرۆکی گشتی گومروکی ئێران دیداریان کرد.

لە ئەودیدارەدا وەزیری دارایی عێراق و سەرۆکی گشتی گومروکی ئێران لەسەر کردنەوەی سنوورەکانی عێراق و هاوکاری تەکنیکی گومڕوکی لەگەڵ ئێران جەختیان کرد.

حەلاوی هەروەها لە درێژەی هاوکارییە تەکنیکییەکانی دوو وڵاتەکە، داوای ناردنی کارناسان و فەرمانبەرانی گومڕوکی عێراق بۆ ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی تەکنیکی گومڕوکی ئێرانی کرد.

کردنەوەی دەروازەی هاوبەشی بازرگانی و هاوکاری لە بواری هەواڵگری گومڕوکی، توانا کردنەوەی پرسنلی گومروکی عێراق و کردنەوەی سنوورە هاوبەشەکان لە پرسەکانی تر بوو کە وەزیری دارایی عێراق و سەرۆکی گشتی گومڕوکی ئێران لەسەری جەختیان کرد.

News Code 33384

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha