دیداری کونسوڵی ئێران و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

لە دیدار لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دوو لایەنەکە سەبارەت بە رێکارەکانی پێوەندیی دوو لایەنە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە مەهدی شووشتەری، سەرکونسوڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی پووشپەڕ لە هەولێر لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکان هەرێمی کوردستان دیداری کردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە لە ئەو دیدارە، لایەنەکان بە ئاماژە بە هاوبەشییە فراوانەکان لە بواری مێژوویی، جوگرافیایی، فەرهەنگی، ئایینی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە گەشەی پێوەندییەکانی نێوان دوو لایەنەکە لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی، ئابووری و بازرگانی، فەرهەنگی و زانستی و... باس و گفتوگۆیان کرد.

News Code 33360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =