١٦٥ هەزار کەس لە کوردستان قەرەنتینە کراون

جێگری کاروباری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی کۆرۆناوە لە پارێزگا تا ئێستا ١٦٥ هەزار و ١١٣ کەس هاوپەیوەند بە کۆرۆنا لە ماڵەوە قەرەنتینە کراون.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ئیبراهیم قادری رایگەیاند: بە پێی ڕاگەیاندنی جێگرایەتی تەندروستی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی پشکینی نەخۆشی کۆرۆنا لە دوو قۆناغ لە پارێزگا بەڕێوە چوو کە لە قۆناغی یەکەم نزیک بە یەک ملیۆن و ٥١٣ هەزا و ١٢٣ کەس واتا سەدا ٩٤ ی حەشیمەتی پارێزگا پشکنینیان بۆ کرا.

ناوبراو درێژەی دا: لە قۆناغی دووهەم لە ئەو بەرنامە تا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٢ هەزار و ٥٨٧ کەس ی سەرووی ١٥ ساڵ واتا ٨٩ لەسەد لە بواری تووشبوون بە کۆرۆناوە پشکینیان بۆ کراوە.

News Code 33358

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =