بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵات چووەتە عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند: سەبارەت بە عەرەبستانیش ئێمە چەندین جار هەوڵی خۆمانمان ڕاگەیاندووە و ئەوە پێوەندی بە دەوڵەت و بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە هەیە کە جلۆن و بە چ ڕوانگەیەکەوە وەڵامدەری پێشنیاری ئێمە بۆ هاوکاری و گفتوگۆ ناوچەییەکان بن.
مووسەوی ڕاشیگەیاند: سەرەڕای ئەم دۆخە ئێران بەردەوام بڕوای بە گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بەدوور لە دەستێوەردانی بیانییەکان هەیە و تەنیا ڕێگای سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاسایش، تەنانەت باشتر بوونی دۆخی ئابووری ناوچەکە هاوکاری ناوچەییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: بۆ ئێران ناوچەیەکی بەهێز و تۆکمە زۆر گرینگە؛ ئەگەری ناوچەیەکی بەهێزمان هەبێت، وڵاتگەلێکی بەهێزمان هەیە و بە دڵنیاییەوە دەتوانین پێکەوە هاوکاری بکەین.
بۆچوونی ئێوە