کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و محەمەد جەواد زەریف

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی  مێهر، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

هەروەها جەخت لە گرنگی هەماهەنگیکردنی هەردولا کرایەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.

هەر دوولایەن هاوبۆچوون بوون لەسەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستور، لە بەرژەوەندی ھەموو هاووڵاتیانی عێراقدایە.

News Code 33349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =