بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فالح فەیاز، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی دوانیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە لەگەڵ موحەمەد جەواد زەریف هەماهەنگی هەوڵەکانی بەغدا و تاران لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیان تاوتوێ کردووە.
فەیاز لەو بارەوە وتی: ئەمرۆ پێشوازیم لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد؛ دیداری ئێمە لەگەڵ بەڕێز زەریف بۆ تاوتوێ کردنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، داهاتووی هاوکاری لە دۆسیەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و شەڕ دژی داعش و هەماهەنگی هەوڵەکانی عێراق و کۆماری ئیسلامی لە ئەو بوارە بوو.
سەرۆکی حەشدی شەعبی لە درێژەدا وتی: هەروەها هەموو جۆرە هاوکارییەکی نێوان عێراق و ئێران و بەرەو پێش بردنی پێوەندییەکان لە درێژەی دەستەبەر کردنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی دوو وڵاتەکەمان لیک دایەوە؛ سەفەری زەریف بۆ بەغدا لە سەروبەندی سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران و عەرەبستان گرینگایەتی زۆری هەیە.
بۆچوونی ئێوە