هاوكارییەكانی ئێران لەبیر ناكەین

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر و لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, هەر ئێستا محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر و لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەر ئێستا  لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە دواتریش لە گەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی کۆببێتەوە. 

لەو کۆبوونەوەیەدا دوو لایەن باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان  لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاوكارییەكانی ئێران لەبیر ناكەین، وتیشی، پەیوەندی باشمان لەگەڵ ئێران هەیە.

نێچیرڤان بارزانی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و رایگەیاند: ئێمە لە هەرێمی كوردستان بە بایەخێكی زۆرەوە لە پەیوەندییەكانمان لەگةڵ وڵاتانی دراوسێ دەڕوانین، ئێران بۆ ئێمە دراوسێیەكی زۆر گرنگە ، هەرێم هیچ كاتێك پشتگیری و هاوكارییەكانی ئێران لە رۆژە سەختەكاندا لەبیر ناكات، ئێران هەمیشە وەكوو دۆست و دراوسێیەك لە هەموو قۆناغەكاندا لەگەڵ ئێمە وەستاوە.
سەرۆكی هەرێم وتیشی:ئێستا بۆ عێراق و كوردستان پەیوەندییەكی دۆستانەی دراوسێیەتی لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندی هاوبەش پێویستییەكی لەپێش و زۆر گرنگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان وێرای پەیوەندییەكی مێژوویی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و كلتوری جموجۆڵێكی فراوانی بازرگانی لەگەڵ ئێران هەیە، پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و فراوانكردنی هاوكاری و هاوبەشی عێراق و هەرێم لەگەڵ ئێران جێی بایەخ و گرنگە و خواستی ئێمەیە و هەمیشە لەسەری بەردەوام دەبن.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: لەگەڵ جەنابی وەزیر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بە گشتی و پێگە و رۆڵی گرنگی ئێرانمان لە ناوچەكە تاوتوێكرد و گفتوگۆی ئاشتیانەمان بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە دوپاتكردەوە، هەروەها باسی قەیرانی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانیمان لەسەر هەردولا باس كرد.

لای خۆشیەوە، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند، سوپاسی سەرۆكی هەرێم دەكەین كە لە هەولێری زۆر جوان پێشوازییەكی گەرمیان لێكردین، بۆ ئێمە عێراق بە هەمو پێكهاتەكانیەوە و وەكو دراوسێیەكی گرنگە و داواكارین پەیوەندییەكی دۆستانەمان لەگەڵ عێراق لەسەر ئاستی ناوچەكە هەبێت.

وتیشی: ئێمە پەیوەندی زۆر نزیكمان لەگەڵ خوشك و براكانمان لە هەرێمی كوردستان هەیە، پەیوەندی زۆر نزیكی كەلتوری و خێزانی، لەراستی خۆشەویستی و هاوڕێیانە، وە پەیوەندی باشی ئابوریمان لەگەڵ هەرێم و بەغدا هەیە، ئێمە خۆشحاڵیشین كە كۆرۆنا نەبوەتە هۆی كاریگەری لەسەر ئەو پەیوەندیانە بەتایبەت لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئێمە هەوڵدەدەین پێكەوە كاربكەین و لە رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا ئەزموونمان بخەینە بەردەم هاوڕێكانمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە دەمانەوێت لەبوارەكانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی پەیوەندییەكانمان فراوان بكەین، دەمانەوێت لە سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئێران پەیوەندییەكانمان فراوان بكەین، هیواداریشم كە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان فراوانتربن و یاد و یادەوەری سەردار قاسم سولەیمانی كە رۆڵی گەورەی هەبووە بمێنێتەوە.

News Code 33343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =