ئێران یەک تۆن یارمەتی پزیشکی  پێشکەشی عێراق کرد

باڵوێزی ئێران لە بەغدا، لە پێدانی یەک تۆن یارمەتی پزیشکی ئێران بە عێراق لە سەفەری موحەمەد جەواد زەریف بە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، ڕایگەیاند هاوڕێ لە گەڵ وەزیری دەرەوە، ئێران یەک تۆن یارمەتی پزیشکی و تەندروستی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بۆ عێراق ناردووە.

موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەفەرێکی فەرمیدا لەسەر داوای هاوتا عێراقییەکەی گەیشتە بەغدا.

زەریف بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی پەرلەمانیش دیدار بکات.

دیدار لەگەڵ سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هەروەها فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی، لە بەرنامەکانی تری زەریف لە سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ عێراقە.

News Code 33334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha