دارستانەکانی کۆساڵان دیسان گڕیان گرتووە

بەشێک لە دارستانەکانی ناوچەی کۆساڵان لە دەڤەری شاری سەوڵاوا کە شەوی ڕابردوو ئاگریان تێکەوتبوو بە هۆی هەڵکردنی با و سەخت بوونی شوێنەکە هەر لە ئاگردا دەسووتێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موسلێم مورادی، سەرۆکی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی سەوڵاوا رایگەیاند: دوێنێ شەو کە ئاگر لە کوێساتانی کۆساڵان داگیرسا، بە پێی هەڵکردنی با، تاریکی و سەخت بوونی رێگاکە، کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە زۆر سەخت بوو بەڵام بە هەوڵی بێ وچان خەڵک و هێزەکانی ئێمە پاش حەوت کاتژمێر توانیان کاتژمێر ٥ ی بەیانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ناوبراو وتیشی: پاش کۆنرتۆڵی ئاگرەکە، هەر بەو هۆکارگەلەوە دیسان ئاگر شەمالەی کێشا و ئێستا بوشیک لە دارستانەکانی کۆساڵان لە ئاگر دەسووتێت و خەڵک هەر خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

سەرۆکی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی سەوڵاوا زیادی کرد: بە هۆی شەکەتی هێزەکانی ئێمە داوای یارمەتیمان لە هێزەکانی مەریوان و سنە کردووە.

News Code 33331

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =