بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە وەڵامی ڕۆژنامەوانێک لە زیندانی ئەدیرنە سەبارەت بە گەڵاڵەکانی ئەم دواییە لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە بۆ پەرلەمانی تورکیا وتی: کۆبوونەوەی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی، یاسادانەری و دادوەری لە دەستی یەک کەس و تەنانەت پێدانی هەموو دەرەتانەکان بۆ ڕژێمی پاوانخواز بەس نییە.
وتیشی: بۆ ئەو کارەش ئەبێ هەموو میدیا، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سەندیکا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و .... یش بخەنە ژێر کۆنترۆڵەوە. جگە لە ئەوە ڕژێمی ئیقتدار گەرا ناتوانێت درێژە بە بوونی خۆی بدات و لەسەر هەڵبژاردنەکان کاریگەر بێت.
ناوبراو لە درێژەدا باسی کرد: چاکسازی یاسای ناوەندی پارێزەرانی تورکیاش لە هەمان پەیوەندیدا ئەنجام بووە و لە ڕاستیدا هەولێک بوو بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەسەڵاتی داد و بێدەنگ کردنی ناڕەزایەتییەکانی ناوەندی پارێزەران.
سەلاحەدین دەمیرتاش، لە دریژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: لە هەلبژاردنەکانی بەردەم، سەبارەت بە ئاسایشی هەڵبژاردنەکان و دیاری کردنی پارێزەران وەکوو بەرپرسی کۆنترۆڵی سندۆقەکان دەتوانێت ڕووداوێکی دیکە ڕوو بدات. بە کۆنترۆڵی ناوەندی پارێزەران و دیاری کردنی پارێزەرانی نزیک بە خۆیان وەکوو بەرپرسی چاوەدێری سندۆقەکان دەتوانن ئاسایشی هەلبژاردنەکان بخەنە مەترسییەوە.
ئەوەشی وت کە بەڵام لەبیری نەکەین کە ئەو هێز و دەسەڵاتە کاتیە و ئەو یاسایە دوای چوونی پارتی داد و گەشە دەگۆڕدرێت.
بۆچوونی ئێوە