نهێنییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەبن

لە حاڵێکدا کە دەوترێت هەرێمی کوردستان لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا 1.25 میلیارد بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئێستا ئاشکرا بووە کە چ کەسێک و لە ڕێگای چ کۆمپانیایەکەوە ئەم نەوتەی بۆ فرۆشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ڕۆژانەدا غالب، محەمەد ، نوێنەری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی نەوت و وزە ڕایگەیاند کە بەڵگەیان بەدەستەوەیە لە ماوەی 13 ساڵدا هەرێمی کوردستان یەک میلیارد و 250 میلیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و تورکیا لە داهاتەکەی سوودمەندن و هەر ئەوان ئەزانن کە پارەکەی دەکاتە چەند و چی پێهاتووە.

ئەو نوێنەرە کوردە هەروەها داوای لە دەوڵەتی فیدڕاڵی عێراق کردبوو بە پەلە بەر بەم کارە بگرێت و خۆی کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبەرایەتی کەرتی نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە دەستەوە بگرێت.

غالب محەمەد ئەوەشی وتبوو کە ئەم هەمووە نەوت فرۆشراوە بەڵام مووچەی فەرمانبەران نادرێت یان نیوەی دەدرێت و ئەمەش پێشێل کردنی مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆمپانیای ژمێریاری دیلوێت کە کار دەکات لە سەر چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پێشتر وتبووی هەرێمی کوردستان تەنیا ساڵی 2019 زیاتر لە 4 میلیارد و 500 میلیون دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوتی بووە.

تورکیا ڕێگرە لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا

ئەم داهاتە زۆرەی هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی نەوت و چارەسەر نەبوونی کێشەی هەولێر و بەغدا لە سەر مەلەفی هەناردەی نەوت و داهاتەکەی بووەتە هۆی ئەوەی کە وڵاتێکی وەکوو تورکیا بەرانبەر بەم سەروەت و سامانەی هەرێمی کوردستان دەستەوسان نەبێت و لە ماوەی یەک ساڵدا داهاتی 1 میلیارد دۆلاری لە نەوتی هەرێمی کوردستان دەست کەوێت.

تورکیا ساڵی 2013 لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی مەلەفی نەوتی بنەماڵەی بارزانی ، گرێبەستی 50 ساڵەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ کرد و ئەوش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر دۆسیەی نەوت. چونکوو ئەگەر تورکیا ڕێگە بدات هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێککەون داهاتی ساڵانەی تورکیا لە نەوتی هەرێم کە ڕۆژ بە ڕۆژیش زیاتر دەبێت، لە دەستی دەردەچێت.

تەنیا ساڵی 2019 تورکیا و کۆمپانیا تورکیەکان لە ژێر ناوی قەرز و تێچووی تڕانزیت 1 میلیارد دۆلار پارەیان لە نەوتی هەرێمی کوردستان دەستکەوتووە.

دەوڵەتی ناوەندی عێراق داوای داوای گەڕانەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و فرۆشتنی لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ دەکات لە حاڵێکدا کە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتوویەتی داهاتەکەی دەنێرین بۆ بەغدا نەک نەوتەکە. ئەمەش لە بەر ئەوەیە کە خاوەنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئێستا تورکیا و بنەماڵە حاکمەکانن و ئەردۆغان ڕێگەیان پێنادات نەوت بدەنە دەوڵەتی ناوەندی عێراق .

لەمبارەوە، ئەحمەد حاجی ڕەشید نویةەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت:هەموو دانوستانێکی هەولێر و بەغداش بە فەرمانی تورکیا ناگاتە ئەنجام.

دەڵاڵی نەوتی هەرێمی کوردستان کێیە؟

هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتەکەی پێویستی بە بەڕێوەبەر و دەڵاڵە کە بە یارمەتی تورکیا ئەو کەسەی دۆزیوەتەوە و ئێستا کەسێکی بە ڕەچەڵەک پاکستانی بە ناوی مورتەزا لاخانی ئەو کارە بۆ بەرپرسانی نەوتیی هەرێمی کوردستان دەکات.

ڕۆژنامەی بلۆمبێرگ لە سەر ئەم بابەتە نووسیویەتی: کەسێک بە ناوی مورتەزا لاخانی خەڵکی وڵاتی پاکستان دەڵاڵی بۆ نەوتی هەرێم دەکات و چەندین ملیارد دۆلار پارەی نەوتی هەرێم دەچێتە حیسابی ئەو و لە ڕێگای کۆمپانیاکانیەوە لە وڵاتانی ئەمریکایی، دەیگوازێتەوە بۆ هەرێم.

بۆ وێنە مورتەزا لاخانی بە پێش فرۆش کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕووس نەوتی ڕووسیا 800 میلیۆن دۆلار پارەی لە زۆریخەوە هێناوەتە نیۆیۆرکی ئەمریکا و لەوێوە گواستوویەتیەوە بۆ لوبنان .  

پەیوەندی لاخانی لە گەڵ حاکمانی هەرێمی کوردستان زۆر ڕەمزاوی و نهێنیە و پەیوەندییەکی زۆر نزیکە و لە ڕێگای کۆمپانیای "ئای ئێم ئێم ئێس" ی ئەو دەڵاڵە پاکستانیەوە پارەی نەوتی کۆمپانیاکانی ڕووس نەوت ، ویتۆڵ و ترافیگۆرا و گاز پرووم کە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن لە کەرتی نەوت و گاز دەگواسترێتەوە بۆ هەولێر و هەر ئەوە کە قەرزی ئەو کۆمپانیا نەوتیانە جێبەجێ دەکات و هەموو کارێکی ئەو دەیکات.

 تا ئیستا دیار نییە کە لاخانی لە ڕێگای ئەم دەڵاڵی کردنەوە چەندە پارەی لە نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ خۆی هەڵگرتووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچ زانیاریەک لەمبارەوە نادات و دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە لێڵی ماوەتەوە.

News Code 33310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =