عەلی غیدان لە پەلامارێکی داعشدا تیرۆر کرا

شەوی ڕابردوو فەرماندەی لیوای 59 لە هێزە زەمینییەکانی عێراق لە هێرشێکی داعشدا کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەمیانی روبەڕوبونەوەی هێرشێکی رێکخراوی تێرۆریستی داعشدا، فەرماندەی لیوای 59 سەر بە تیمە زەمینییەکانی شەشەمی سوپای عێراق کوژرا.

فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا هەواڵەکەی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، لە هێرشێکی داعش لە قەزای تارمییە، عەمید روکن عەلی حەمید غەیدان، فەرماندەی لیوای 59ی تیمە زەمینییەکان کوژرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای عێراق لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکردوە، هێرشەکە بە قەناس کراوە و لەئەنجامدا فەرماندەی لیوای 59 کوژراوە و چوار سەربازیش برینداربون.

News Code 33305

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha