بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەی بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردوە کرا.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە،"پشتیوانیە هەمیشەییەکانی فەڕەنسا لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی فەڕەنسا لە بەرەنگاربونەوەی داعش و پەیوەندی هەرێم بە حکومەتی فیدراڵ تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون."
ئەوەش خراوەتەروو کە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی بارزانی دەربڕیوە.
بۆچوونی ئێوە