مۆزەخانەی سەرستوونە ساسانییەکانی تاقەوسان کرایەوە

مۆزەخانەی سەرستوونە ساسانییەکان لە بەستێنی مێژوویی تاقەوسانی کرماشان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگایی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مۆزەخانەی سەرستوونە ساسانییەکان بە نمایشی ١٢ سەرستوون کە لە مزگەوتی جامیعەی کرماشان، بێستوون، ئابسووران و هاوێری ئەو شارە کۆکراونەتەوە، لە ناوچەی مێژوویی تاقەوەسانی کرماشان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگایی کرایەوە.

بە وتەی ئومید قادری بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان بە ئاماژە بە بوونی ١٢٠ پاژی دیکەی سەرستوونی سەردەمی ساسانی کە ڕەنگە بۆ چێکردنی کۆشکی پادشایی لە سەردەمی خۆی کەڵکیان لێ وەرگیراوە لە خەزێنەی گەنجینەی میراتی فەرهەنگی پارێزگادا بوونی هەیە و هیوادارین بتوانین ئەوانیش لە دەرفەتێکدا نمایش بدەین.

News Code 33301

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =