ناڕەزایەتییەکانی شەڕناخ و توندوتیژی لێکەوتۆتەوە

ناڕەزایەتیی خەڵکی لە شاری کوردنشینی شەرناخ سەرەڕای دەستگیریی سەربازی ناڕازی بەردەوامە و خەڵکی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس تێهەڵچوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا، پاش بڵاوبوونەوەی دەستدرێژیی هێزێکی سەربازیی سوپای تورکیا بۆ سەر کچێکی ١٣ ساڵەی شەڕناخی، رێپێوانی بەربڵاو لەو شارە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

لەمناوە بە گوێرەی هەواڵەکان، سەرەڕای دەستگیریی ئەو سەربازە دەستدرێژکارە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی تورکیا، خەڵکێ تووڕە بەردەوام لە ناڕەزایەتیان و لە هەندێ شوێندا لە گەڵ هێزەکانی پۆلیس تێهەڵچوونە و هێزی پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوە پێکردن بە خۆپیشاندەرانی داوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە باس لە ڕەوانەکرانی هێزێکی بەربڵاوی ئاسایش و دژە شۆڕش بۆ شاری شەڕناخ و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لەو شارە دەکرێت.

News Code 33299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =