کاردانەوەیەکی نوێ بە هەواڵی تەقینەوەی هومارەکانی هەسەدە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رەتیان کردەوە هەر جۆرە بەشدارییەکیان بووبێت لە تەقینەوەی هوماری چەک لە حەسەکە.

بە پێی هەواڵی مێهر، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە تەقینەوەی هوماری چەکی هێزەکانی دێموکراتیکی سووریا لە شەوی ڕابردوو، ڕایانگەیاند: ئەو چەک و تەقەمەنیە ڕادەگیرا کە لە داعش گیرا بوو. هۆکاری ئەم ڕووداوە پێوەندی بە کارەباوە بوو و تەنیا خەساری مادی بەدواوە بوو.

بە گوێرەی هەواڵدەریی هاوارنیوز، هێزەکانی ئاسایشی  ناوخۆیی وێڕای ڕەتکردنەوەی بەشدارییان لەم ڕووداوە، ڕوونیان کردەوە: دەنگۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەم هومارە لە ڕاستی دوورە و بە خەڵکی ڕادەگەینین ئەم درۆیە بە مەبەستی پێکهێنانی نائارامی و بشێوە بڵاو کراوەتەوە.

شیاوی ئاماژەیە چەند سەرچاوە بەتایبەت سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی توورکیا هەواڵی هێرش کردنە سەر هوماری چەکی ئەرتەشی دێموکراتیکی سووریا و تیکشکانی ئەو ئۆپراسیۆنە لە لایەن هێزە چەکدارە ناوخۆییەکانی سووریا هەواڵیان دابوو.

News Code 33289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =