هێرشی تیرۆریستی لە سەوڵاوا / شەهید کرانی دوو کەس

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا لە ڕوودانی کردەوەیەکی تیرۆریستی لە گوندی بڵبەری سەر بە سەوڵاوا هەواڵی دا.

  بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی رابردوو گرووپێکی تیرۆریستی هێرشیان کردۆتە سەر سێ کەس لە گوندی بڵبەر کە ئەندامانی گرووپی یارمەتیدانی خەڵک لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بوونە.

یەکێک لەو کەسانە ئەندامی هێزەکانی بەسیج، یەکێکیان خەڵکی ناوچەی هەورامان و یەکێکیان فەرمانبەری ناحیە (بەخشداری) بووە کە دوو کەسیان شەهید بوونە و یەکیان بریندارە.

شیاوی ئاماژەیە گرووپی یارمەتیدانی خەڵک، دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕێکخرا لە ئێران بۆ یارمەتیدانی هەژاران و ناوچە بێ بەشەکان و لە هەموو دەزگایەکی حکومی و مەدەنی کەسی خۆبەخشی تێدایە و سەردانی گوند و ناوچەکان دەکەن و زیاتر یارمەتی مرۆڤدۆستانە و خواردەمەنی و کەل و پەلی تەندروستی و پاکژیکاری بە سەر خەڵکدا دابەش دەکەن.

News Code 33283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =