نهێنییه‌ نه‌درکاوه‌کان لە هەوڵی داعش بۆ نزیکبوونەوە لە سنوورەکانی ئێران

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران وتی: کاتێک داعش دەیەویست لە سنوورەکانی رۆژئاوای ئێران نزیک بێتەوە، که‌تیبەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی شەڕێکی قورس لە گەڵ تیرۆریستان بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەدڕەزا پووردەستان فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمدواییەدا لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری ئەرتەش (صف) ئاوری لە هەندێک بابەتی وەک پڕچەککردنی نزاجا، بەشداربوونی ئەو هێزە لە پرسی مووشەکیدا و بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ هەڕەشەکانی سەرسنووری داوەتەوە.

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتادا ئاماژەی بە بابەتی گەمارۆوەکان و دابین کردنی پێدوایستییە کەلوپەلییەکانی ئەرتەش و کاریگەریی بەرجام لەو بەستێنە کردووە و دەڵێت: ئێمە هێشتا لە فەزای گەمارۆداین و هیچ شتێک لە دەرەوە هاوردە ناکرێت. ڕاستە کە لە بەرجامدا لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکان هەوڵ دراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر فەزاش بکرێتەوە جیهازاتی سەربازی هاوردە ناکرێت، کەواتە ئێمە بە پێی پێداویستییەکانمان چەکی پێویستی خۆمان پێناسە کردووە و بەرهەممان هێناوە و لەمناوە یەکێک لە نموونە پێدوایستییەکانی ئێمە ئاوردانەوە لە کەتیبەکانی تاکتیرهاوێژ و چەکگەلی تاکتیرهاوێژییە کە توانیومانە لە کالیبرە جیاوازەکانی ۷.۶۲، ۱۲.۷، ۱۴.۵ بگرە تا یەکەمین چەکی تاکتیرهاوێژیی ۲۳ میلیمەتریی جیهان بەرهەم بهێنین.

پووردەستان لە درێژەدا ئاماژەی بە بەهرەوەرگرتنی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکانی یەک لە چوار و سێ لە چوار و ... رۆژی جیهان کرد و وتیشی: لە سەر تانکی M۶۰ سیستەمی کۆنتڕۆڵی ئاگر و شێوێنەرە ڕادارییەکان دابەستراوە بۆ دووربوون و بە لاڕێدابردنی مووشەکە دژەزرێکان و لەوان مووشەگەلی "تاو".

"ئەمساڵ ساڵی بەشداربوونی هێزە زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسی مووشەکییە"، سەردار پووردەستان ئەم وتەی لە کاتێکدا ڕاگەیاند کە هێزی زەوینی لە ڕابردوودا بە بۆمباگەلی زەلزال و نازعات پڕچەککرابوو و لە هەندێک قۆناغیشدا بەشداری مانۆرە تایبەتییەکان لە بواری مووشەکی ببوو، بەڵام سەبارەت بە چۆنیەتی ئەم ئامادەبوونە نوێیە لە ساڵی نوێدا، هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران باس نەکراوە.

پووردەستان لە درێژەدا بە ئاماژە بە کارامەبوونی چەکی ژ-٣ و هاوسەنگی ئەم چەکە لە گەڵ پێداویستیەکانی ئێمە و ناڕەزامەندییەکان بۆ وەلاوەنانی ئەو چەکە، لە دابەستنی کامێرا بە وردبینیی ٥٠٠ تا هەزار مەتر لە سەر ئەم چەکە و گونجاو بۆ تاکتیرهاوێژی لە داهاتووی نزیکدا هەواڵی دا.

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەش هاوکات ڕوانیە بابەتی هەڕەشەکانی دەوروبەر و هاوێری ئێران و وتی: هیچکات سنوورەکانی ئێمە بێ‌بەری لە هەڕەشە نەبوون و ئێمە لە بواری شەڕی جێگرەوانەدا وەک باڵی چەکداریی حکوومەت بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین کە هاوسەنگ لە گەڵ هەڕەشەکان، دەفرایەتیی سەربازی و بەرگریی پێویست جێگر بکەین کە یەک لەوان پێوشوێنگرتنی هەڕەشەکانە.

بە وتەی پووردەستان، تەواو خاڵە لاوازەکان، بە قەوەتەکان، پۆتانسیەلەکان، توانستە ئۆپراسیۆنییەکان، تەکنیکەکان، رێکارەکان و جیهازاتەکانی دوژمن بە گشتی پێوشوێن دەگیردرێن و ئەنجامەکان لە قەوارەی کتێبێکی چکۆلەدا ئامادە دەکرێن و هاوسەنگ لە گەڵ ئەوان، دەفرایەتییە بەرگرییەکانی خۆمان پێش دەخەین کە یەک لەوان دامەزراندنی تیپه‌کانی کاردانەوەی خێرایە.

ناوبراو وێرای ئاماژە بە دیاری کردنی هێڵی ۴۰ کیلۆمەتریی سنوورەکان وەک پەسندکراوی بنکەی گشتیی کۆی هێزی چەکدارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ هەڕەشەی گرووپگەلی تەکفیری، وتی: ئەگەر هەست بەوە بکەین کە هێزە تەکفیرییەکان هەوڵی ڕەت بوون لەو هێڵە دەدەن، بە مافی خۆمانی دەزانین کە چالاکییەکانمان دەست پێبکەین و بەئامادەبوون لەو مەیدانە بەرەنگاریان بینەوە.

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەش ڕاشیگەیاند: لە ساڵی ۹۳ی هەتاوی داعش لە مەودایەکی زەمانیی کورتخایەندا لە پارێزگای ئەنبارەوە خۆی گەیاندە پارێزگای دیالە لە نزیکیی سنوورەکانی پارێزگای کرماشان و ئیلام. لە لایەکی دیکەوە تا سەعدیە و جەله‌ولا پێشڕەوی کردبوو و دەیەویست لە هەنگاوی دواتردا خۆی بگەیێنێتە خانقین لە ۱۲ کیلۆمەتری سنوورەکانی ئێمە، بەڵام کەتیبەکانی هێزی زەوینی بە تەواو هێزەوە بەرەنگاریان بوونەوە و پاشەکشێیان پێ‌کردن.

پووردەستان زیادیشی کرد: بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە، ٥ تیپی ئۆپراسیۆنی هاتنە مەیدان و بە پێی پەسندکراوی بنکەی گشتی، وه‌رگرتنی زانیاری لەو دیو سنوور دەستی پێكرد و ئێمە ئامادەبووین کە ئەگەر ئەوان لە هێڵی ۴۰ کیلۆمەتری تێپەڕبن، لە گەڵیاندا تێهەڵچین و تەواو میکانیزمەکان بۆ پێکدادانێکی قورس ئامادەبوون.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: کۆپتەرەکانی ئێمە بە سەر سەریانەوە ئامادەبوون و هێزی هەواڵگری و ئیتلاعاتیی ئێمە تا نزیکیی ئەوان ڕۆشتن و ناسینکارییەکانیان ته‌واو کرد و ڕەهەندەکانیش بە سیستەمگەلی شوێندۆزی تۆمار کران تا لە ئەگەری نزیکبوونەوە، بارانی ئاگری تۆپخانەیان بە سەردا ببارێنین، هەڵبەت ئەوکات ئەم بابەتە لە میدیاکاندا ڕانەگەیێندرا، بەڵام بووبەهۆی تۆقانی داعش و پاشگەزبوونەوەیان لەو هەوڵە.

فەرماندەی هێزی زەوینی بە وتنی ئەوەی کە هێشتا کەسانێکی لایەنگری داعش لە پارێزگای دیالەدا بەرچاو دەکەون، ڕاگەیاند: ئەم هەڕەشە لەمڕۆدا لە رۆژهەڵاتی وڵاتیش بە بۆنەی ئامادەبوونی داعش لە سنوورەکانی ئەفغانستان و پاکستان هەست پێدەکرێت و ئەوانیش دەیانەوێ خۆیان بگەیێننە سنوورەکانی ئێمە، بەڵام ئێمە هاوسەنگ لە گەڵ هەڕەشەکان خۆمان ئامادە کردووە.

News Code 3327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =