بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە CNN TURK، لە دانیشتنی دادگەی پێداچوونەوە لە لقی ٢٧ی دادگەی سزای ئەستەنبۆڵ، بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی ٢٢ی تۆمەتباری بۆمبدانەریی وەزنەجیلەری ئەستەنبۆڵ کە لە لایەن گرووپی ناسراوە بە تهیرێن ئازادیا کوردستان (TAK) لە ٧ی ژوئەنی ٢٠١٦ ئەنجام درا و بووە هۆی کوژرانی ١٢ کەس و لەوان ٦ هێزی پۆلیسی تورکیا، دادوەری دۆسیەکە لە حوکمێکی بێ وێنەدا ١٣ جار زیندانی هەتایی بۆ دوو کەس لە تۆمەتباران و ١٢ جار زیندانی هەتاییشی بۆ تۆمەتبارێکی دیکە دەرکرد.
هەروەها بە پێی ئەو حوکمە، سێ تۆمەتباری دیکەی ئەو دۆسیە حوکمی ٨ ساڵ و نۆ مانگ زیندان و بە چوار تۆمەتباری دیکە حوکمی ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان درا و چوار تۆمەتباری دیکەش لەو تاوانە بێ بەری کران.
بۆچوونی ئێوە