سیخوڕی مووشەکی ئەمریکا لە ئێران ئیعدام کرا

غوڵام ڕەزا ئیسماعیلی وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی وەڵامی هەواڵنێرەکانی دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵام حسێن ئیسماعیلی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هەفتانە خۆی بە ئاماژ بە دوایین دۆخی شوێنگیری دۆسیەی مەهدی جەهانگیری برای جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ، وتی: دادگایی کردنی جەهانگیری هاوپەیوەند بە گەندەڵی بەڕێوە چوو و کۆتایی هات. دادگا سزای بۆ دەرکردووە بەڵام چونکوو دۆسیەکەی لەلای لقی تایبەتی گەندەڵی ئابووری نەبووە پاش دەرکردنی سزای کۆتایی، ڕادەگەیێندرێت.

ناوبراو درێژەی دا: هەفتەی ڕابردوو فەرمانبەرێکی خانەنشین کراوی هەوفەزای وەزارەتی بەرگری بە ناوی رەزا عەسکەری لەسێدارە دا کە لە ساڵانی کۆتایی خزمەتەکەیدا  سیخوڕی بۆ ڕێکخراوی سیا و سیستەمی هەواڵگری ئەمریکا کردبوو.

وتیشی: ئیتلاعات دواتر بەم کارەی زانی و دەستگیر کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا و لە کۆتاییدا سزای سێدارەدانی بۆ بڕدرایەوە و هەفتەی رابردووش لەسێدارە درا. 

News Code 33256

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha