بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت، بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەرز بوونەوەی نرخی دراو بە هۆی گەمارۆکان و تەشەنە کردنی کۆرۆناوە بووە، وتی: وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی بەرپرسی ڕێکوپێک کردنەوەی پرسی هەناردە و هاوردەی کاڵایە و لە ئەو ڕێگایەدا بە هاوکاری بانکی ناوەندی سیاسەتەکانی پرسی دراوی وڵات بە ئەوپەڕی سەرەنجەەوە بەڕێوە دەبەن.
ناوبراو لە هەمان کاتدا وتیشی: لە کەنار هاندان و یارمەتیدانی هەناردە و هاوردەکارانی چالاک، لە چوارچێوەی یاسا و سیاسەتەکانی گرووپێکی بچووک بە ئامانجی کەڵکوەرگرتن لە ئەو دۆخە و بە ئامانجی بازرگانی کردن دراوی هەناردەیی خۆیان ناهێننەوە ناو چەرخەی ئابووری وڵات لەلایەن یاساوە شوێنگیری دەکرێن و بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی چالاکییەکانیان سنووردار دەکرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە