هێرش کرایە سەر کاروانی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان لە هێرش بۆ سەر ٤ بارهەڵگر کە جیهازاتی لۆجستیکی سەربازانی ئەمریکیان لە نێوان السماوە و الدیوانیە لە باشووری عێراق، دەگواستەوە، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی هەواڵی مەیادین لە هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازی ئەمریکا لە باشووری عێراق هەواڵی دا.

سەرچاوە عێراقییەکان بە مەیادینیان وت کە ٤ بارهەڵگر کە جیهازاتی لۆستیکی سەربازانی ئەمریکیی دەگواستەوە، هێرشیان کراوەتە سەر.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، کاروانی سەربازی ئەمریکا لە نێوان سەماوە و دیوانیە لە باشووری عێراق هیرشی کراوەتە سەر.

لە هەمان پێوەندیدا، سەرچاوەکانی هەواڵ لە گەشتی چەند فڕۆکە کە ئەگەری هەیە ئەمریکی بن لە ئەو ناوچەیە کە هێرش کرابووە سەر کاروانی سەربازی، هەواڵیان دا.

هەروەها گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازی ئەمریکا و ئاگرتێبەردانی جیهازاتی سەربازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە.

هاوپەیمانی ئەمریکا هێشتا کاردانەوەیەکیان بە ئەو هێرشانە نەنواندووە.

News Code 33215

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =