مستەفا کازمی مۆڵەتی تەقە کردن لە سنوور بەزێنەکانی دەرکرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانی ڕێڕەوگەی سنووری مەندەلی لە گەڵ ئێران، مۆڵەتی تەقەکردن لە سنووربەزێنانی نایاسایی بە هێزی سەربازی ئەو وڵاتە دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانی ڕێڕەوگەی سنووری مەندەلی لە گەڵ ئێران، مۆڵەتی تەقەکردن لە سنووربەزێنانی نایاسایی بە گولەی جەنگی بە هێزی سەربازی ئەو وڵاتە دا.

ڕاشیگەیاند: ئەو سەردانەمان پەیامێک بۆ هەموو گەندەڵکاران کە ئێوە هیچ جێیەکتان لە ڕێڕەوگە سنوورییەکان نییە و ئێمە لە قۆناغی گەڕاندنەوەی یاسا و ڕیساین و ئەوە ویستی گەل و هەموو گرووپە سیاسییەکان و دەوڵەتی عێراقە و ئێمە مۆڵەت بە دزینی داراییە گشتییەکان لە ڕێڕەوگە سنوورییەکان نادەین.

کازمی جەختیشی کرد: ڕێڕەوگە سنوورییەکان دەبێ تەواو لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سەربازی بێت و ئەوان مۆڵەتی تەقەکردنیان هەیە لە هەر کەسێکی کە بە شێوەی نایاسایی سنوورەکان دەبەزێنێت.

News Code 33213

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =