دزێکی ناسراوەی ئیلامی دەستگیر کرا

جێگری ئینتزامی شاری ئیلام لە دەستگیریی دزێکی پێوشوێن گیراو پاش یەک کاتژمێر تێهەڵچوونی چەکدارانە لە گەڵ هێزەکانی ئینتزامی ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ عەزیز زادە وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: پاش فەرمانی بەرپرسی داد بۆ پێوشوێنگرتنی دزانی پڕۆفێشناڵ و ناسراوە و شوێن هەڵگرتنیان لە لایەن هێزەکانی ئینتزامی، هێرش کرایە سەر شوێنی خۆحەشاردانی یەک لەو دزانە لە ناوبراو بە کەڵک وەرگرتن لە تاریکی شەو و بە چەکی قورس دەسترێژیی کردە سەر هێزەکانی ئێمە و بۆی دەرچوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێشبینی و پلان داڕشتنی پێشتر و ئاگاداری لە ئەگەری تێهەڵچوون لە لایەن ناوبراوە، وتیشی: تاوانبار پاش هەڵاتن خۆی لە خانووبەرەیەکی نێوە ئامادە شاردەوە و پاش یەک کاتژمێر شەڕ و تێهەڵچوونی چەکدارانە، بە تەکنیکی پۆلیسی و بە بێ زیانی گیانی ناوبراو دەستگیر و پاش تێپەڕاندنی قۆناغە سەرەتاییەکان ڕادەستی بەرپرسانی دادگە کرا.

جێگری ئینتزامی شاری ئیلام ئاماژەی بەوەش دا کە لەو دزە چەکێک و ١٢٠ کلیل بۆ کردنەوەی هەموو جۆرە دەرگایەک گیراوە.

News Code 33211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha