سەردەمی گۆشەگیری تەکفیرییەکان لە جیهانی ئیسلام دەستی پێکردووە

سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی جیهانی نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان، وتی: چاخی یەکگرتوویی ئیسلام و گۆشەگیریی گرووپە تەکفیری و ئاژاوەچییەکان لە جیهانی ئیسلامدا دەستی پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئایەتوڵڵا موحسێن ئەراکی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سێهەمین کۆڕبەندی نێونەتەوەیی ڕێزنان لە بەرهەم و بڕوانامەکانی نزیکایەتی کە لە هۆڵی کۆبوونەوەی ناوەندی گەورەی ئیسلامیی رۆژئاوای وڵات لە سنە بەڕێوەچوو بە ئاماژە بە خولەکانی دیکەی ئەم کۆڕبەندە، وتی: کوردستان وڵاتی فەرهەنگ، شەهیدبوون، ئازایەتی، خۆڕاگری، یەکدەنگی و یەکگرتووییە.

وتیشی: دەبێ کوردستان وەک پارێزگایەکی نمانە لە پێناو سەرخستنی یەکگرتوویی و ڕاهێنانەکانی ئیسلامی سەبارەت بە یەکهەڵوێستی و یەکپارچەیی لە وڵاتدا بناسێنین.

ئایەتوڵڵا ئەراکی لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی ئاماژەی بە دابەشکردنی کۆمەڵگا لە سونگەی شوناس و تیپی کەسایەتییەکانەوە کرد و ڕوونی کردەوە: تیپی کەسایەتی کە لە کۆمەڵگاکانی پێڕەوی ڕەسووڵی خودا وێنا دەکرێت، هەمان تیپی هاوئاهەنگی یەکگرتوویی و یەکڕیزییە.

سه‌رۆکی گشتیی کۆمەڵەی جیهانی نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان جەختی لەوە کرد: کۆمەڵگایەک کە شوناسی محەمەدی (دخ) هەبێت ناتوانێ چەند پارچە و دژبەر بێت.

ناوبراو بە شوبهاندنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی بە نیعمەتی خودایی و ئاژاوەش بە عەزابی خودایی، ڕوونیشی کردەوە: ئەمڕۆکە دوو تیپ کەسایەتی لە کۆمەڵگای ئیسلامیدا دەبیندرێت کە بریتین لە تیپێک کە لە سایەی خێروبەرەکتی شۆڕشی ئیسلامی و بە پێڕەوی لە ئەحکامی ئیسلامی لە ئێراندا و لە پێناو یەکگرتوویی و یەکپارچەیی هەوڵ دەدات.

ئایەتوڵڵا ئەراکی ڕایگەیاند: نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان خۆی تیپە کەسایەتییەکە کە ئێرانی بە جیهان ناساندووە و دەناسێنێت و رێبەرانی شۆڕشی ئیسلامی هەم حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و هەمیش رێبەری باڵای شۆڕش بەردەوام داکۆکیان لە یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام کردووە.

سه‌رۆکی گشتیی کۆمەڵەی جیهانی نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان، جەختی لەوەش کردەوە: چاخی یەکگرتوویی ئیسلام و گۆشەگیریی گرووپە تەکفیری و ئاژاوەچییەکان لە جیهانی ئیسلامدا دەستی پێکردووە.

ناوبراو زیادیشی کرد: هاوار و دەنگی گەڕانەوەی جیهانی ئیسلام بۆ ئیسلامی ڕەسەنی محەمەدی لە سەرانسەری جیهان دەبیسترێت.

News Code 3321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =