حەوت بازاڕچەی سنووری ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوەیە

وتەبێژی گومڕۆکی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێستا بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای ٧ بازاڕچەوە ئەنجام دەدرێت، وتی: سنووری مێهران کراوەتەوە، هەروەها سنووری سۆمار تا چەند ڕۆژی داهاتوو بازرگانی کردن تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەید ڕۆحوڵڵا لەتیفی بە وتنی ئەوەی کە لەگەڵ هەموو دراوسێیەکان پێوەندی بازرگانیمان هەیە و تەنیا لەگەڵ دوو وڵات نەبێت، وتی: ئێستا لەگەڵ وڵاتی عێراق ٧ بازاڕچەی سنووری کراوەیە و هەر لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی کۆرۆناوە هیچ ڕاگیرانێکمان نەبوو، بەڵام ڕێژەی بازرگانی، کەمتر بووبووەوە کە لە ئێستا لە ئەو سنوورانە هیچ کێشەیەک بوونی نییە.

لەتیفی بە ئاماژە بە ئەوەی کە سنووری مێهران کراوەتەوە، وتی: سنووری سوومار تا چەند ڕۆژی داهاتوو بازرگانی کردن تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.

وتەبێژی گومڕۆک جەختی کرد: مۆڵەتی کردنەوەی سنووری سوومار لە ڕۆژانی ڕابردوو دەرکراوە، بەڵام لە کردەوەدا هەندێک ناهەماهەنگی بووە هۆی ئەوەی کە ئەو کردنەوەیە دوا بکەوێت کە ئەویش تا چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.

لەتیفی وتیشی: دەوڵەتی عێراق قۆناغ بە قۆناغ بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی خۆی و قەرەبوو کردنەوەی کەمبوونی مادەی خۆراکی و پێداویستییەکانی لە پارێزگاکانی عێراق، هەوڵی کردنەوەی سنوورەکانی داوە.

News Code 33207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =