مەزڵۆم کۆبانێ لەگەڵ فەرماندەی سێنتکام دیداری کرد

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات(هەسەدە) ڕایگەیاند کە لەگەڵ فەرماندەی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سێنتکام سەبارەت بە پرسی جیاواز لەوانە مەترسی بەهێز بوونەوەی داعش لە ناوچەکە گفتوگۆی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێرەم نیوز، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە میوانداری ژنراڵ مۆنت مەکنزی، فەرماندەی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بووە و لە ئەو دیدارەدا پرسی هاوبەشی بەربڵاو و لە سەروویانەوە، ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش و مەترسی تیرۆریزم کە هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان و ئاشتی ناوچەکە، لێک درایەوە.

کۆبانێ لە ئەو دیدارەدا کە ئەگەری هەیە لە شاری قامیشلۆ لە باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا ئەنجام بووبێت، لە پاڵپشتی بەردەوامی هێزەکانی ئەمریکا لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە چوارچێوەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و بەدی هاتنی سەقامگیری دەسخۆشی کرد.

پێشتر لە ڕاپۆرتی جیاوازدا ڕاگەیێندرا کە مەکنزی لە سەفەرێکی لەناکاودا سەردانی کوردستانی سووریای کردووە. هێزەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ناوچەکە جێگیر بوون.

News Code 33204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha