ئێران پێشنیاری دانوستان لە گەڵ ئەمریکای قبووڵ نەکرد

نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران وتی: لە لایەن ئەمریکاوە پێشنیاری دانوستان بە ئێران دراوە بەڵام ئێران ڕەتی کردۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک وتی: سەرەڕای پێشنیاری ئەمریکا بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران، ئەم پێشنیارە ڕەت کرایەوە و تا کاتێ کە بۆچوونی ئێران بەم شێوە بێت، ئەمریکا پشت بە نێونجیگەری سویسڕا دەبەستێت.

ناوبراو وتیشی: ئێران خەریکە دەرفەتەکان لەدەست ئەدات؛ هیوادارم هەم لە گۆڕینەوەی بەندکراوان و هەم لە بابەتەکانیتردا بەرەوپێشچوونی دانوستان لە نێوان دوو وڵاتەکە ببینین.

ناوبراو داکۆکی کرد: ئەگەر ئێران دانوستانی قبووڵ دەکرد، دەیتوانی پێشنیاری مامەڵەی گەورەی سەدە کە لەلایەن ترامپەوە ڕاگەیندرا بوو، هەڵبسەنگێنێت.

نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا، مافی پیتاندنی ئورانیۆم بۆ ئێران بە فەرمی ناناسێت و بەم شێوە تاران دەرفەتێکی بۆ بەرهەم‌هێنانی بۆمبی ناڤۆکی نییە.

News Code 33202

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =