تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی لە تەکیەی سلێمانی ئەسپاردە کرا

نزیکەی 8 هەزار دەروێش هاتوونەتە سلێمانی و بەشێکی زۆریان چوونەتە تەکیەی گەورەی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بۆ بەشداریکردن لە پرسە و رێوڕ ەسمی بە خاکسپاردنیدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر ئێستا دوای خوێندنی نوێژی جەنازە لە سەر تەرمی شێخ مەحەمەد کەسنەزانی ، تەرمەکەی لە تەکیەکەی خۆیدا لە سلێمانی ئەسپاردەی خاک کرا.

كاتژمێر 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزانی لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.

نزیكەی 8000 دەروێش و پەیڕەوی تەریقەتی قادری، لە چەندین شوێنی جیاوازەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی بەشداریی كردن لە مەراسیمی هێنانەوە و بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزانی.
 
رۆژی 4ی تەمموزی 2020، شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی پێشەوای تەریقەتی قادری، لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

شێخ نەهرۆی کوردی بووەتە جێگەداری شێخ محمەد کەسنەزانی.

News Code 33198

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =