ئۆپۆزسیۆن بەمزوانە دەسەڵاتی تورکیا بەدەستەوە دەگرێت

دەمیرتاش لە لێدوانێکدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە شکستی ئاک پارتی لە یەکەم هەڵبژاردنی بەردەم لە تورکیا ئاماژەیەکە بۆ زەروورەتی ئامادەکردنی ئۆپۆزسیۆن بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە داهاتوویەکی نزیک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زیندانە لە پەیامێکدا لە زیندانی ئەدرینەوە وتی: مەرجی سەرەکی بۆ دەستخستنی دیمۆکراسی لە تورکیا لە ناوخۆ و دەرەوەی پەرلەمان شوێنگیری کردنی شەڕێکی کاریگەرە. سەرجەم لایەنە دژبەرەکان، مێدیاکان، ئاکادمیستەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئەبێ لەگەڵ خەڵک دیدار بکەن. تورکیا هی هەموومانە. ئەبێ توانایی خۆمان بۆ ئیدارە کردنی داهاتووی تورکیا نیشان بدەین. تەنیا لەسەر بنەمای دژایەتی کردنی پارتی داد و گەشە ناتوانیان داهاتوو دابمەزرێنین.

دەمیرتاش لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاک پارتی لە یەکەم هەڵبژاردنی داهاتوو شکست دەهێنێت و کەوابوو کاتی ئەوە هاتووە کە باس لە داهاتوویەک دوای ئاک پارتی بکەین. لە ئەم نێوانەدا دروست کردنی جێگرەوەیەکی بەهێز بە پشت بەستن بە بنەمای دیمۆکراسی کە متمانەی خەڵک وەربگرێت، بەرپرسیارێتی مێژوویی ئۆپۆزیسیۆنە. ئەوەش بە بێ لەبەرچاو گرتنی کورد، تورک بوون و عەلەوە و سوننە و لائیک بوون و هیچ تر دەبێت. تەنیا پارتەکان نین کە ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆیە بەڵکوو مێدیاکان، شوێنە ئاکادمیاکان، ڕووناکبیرەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ... هەمووان ئەبێ لەگەڵ خەڵک دیدار بکەن و بەرنامەی جیاواز ڕێکبخەن.

تەواوی پارتەکان ئەبێ هەر لە ئێستاوە خۆیان بۆ هەڵبژاردن ڕێکبخەن. هەڵبژاردنی بەردەم گرینگترین و بەشکۆترین هەڵبژاردنی مێژووی سیاسی تورکیا دەبێت. بە ئەم هەڵبژاردنەوە هەلی دامەزراندنی دووبارە و ڕاستەقینەی دیمۆکراسی دەڕەخسێت.

News Code 33191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =