کتێبی "دیاردەی تەکفیر و ناسینەوەی ڕەوتە تەکفیرییەکان" بە سێ زمان بڵاودەبێتەوە

سەرۆکی توێژینگەی نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان لە بڵاوبوونەوەی کتێبێک بە ناوەڕۆکی تەکفیر و ناسینەوەی ڕەوتە تەکفیرییەکان لە جیهانی هاوچەرخدا بە سێ زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حوجەتولئیسلام محەمەد حسێن موختاری ئەمڕۆ چوارشەممە لە سێهەمین کۆڕبەندی نێونەتەوەیی ڕێزنان لە بەرهەم و بڕوانامەکانی نزیکایەتی کە لە هۆڵی کۆبوونەوەی ناوەندی گەورەی ئیسلامیی رۆژئاوای وڵات لە سنە بەڕێوەچوو بە ئاماژە بە خولەکانی دیکەی ئەم کۆڕبەندە، وتی: یەکەمین خولی ئەم کۆڕبەندە لە قوم و دووهەمین خولی لە خوراسانی ڕەزەوی بەڕێوەچوو و ئەمڕۆش شاهیدی بەڕێوەچوونی سێهەمین خولی لە پارێزگای کوردستانین.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە سەردەمێکداین کە ئیسلام لە هەر دوولاوە، واتە هەم لە لایەن زلهێزان و داگیرکەرانی ئیسلامی و هەمیش لە لایەن گرووپە ڕادیکاڵەکانەوە کە ڕاڤە و خوێندنەوە و لێکدانەوەی نزمیان لە سەرچاوە ئیسلامییەکان هەیە، کەوتووەتە بەر هێرش و پەلامار.

وتیشی: ئێستا لە ئاوەها بارودۆخێکدا توێژینگەی ئەندێشەی نزیکایەتی مەزهەبەکان، بە ئەرکی گرینگی خۆی دەزانێت کە لە پێناو ئاگاداریی ڕای گشتی بە تایبەت بەری لاو هەوڵ بدات.

سەرۆکی توێژینگەی نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان زیاتر وتی: هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە لەو پێناوە لە ڕا و بۆچوونی بلیمەتان، زانیاران و مامۆستایان لە حەوزەکانی زانستیی قوم و ئەهلی سوننەی سەرانسەری وڵات لە چوارچێوەی کۆڕبەندێکدا بەهرە وەرگرین.

حوجەتولئیسلام محەمەد حسێن موختاری ڕایگەیاند: لەم کۆڕبەندە لە ١٠ کەس لە توێژەران و لێکۆڵەرانی بە توانا کە بەرهەم و بڕوانامەکانیان لە بابەتی فۆڕم و ناوەڕۆکەوە دەچنە ناو خانەی مژاری نزیکایەتییەوە، ڕێز دەگیردرێت.

سەرۆکی توێژینگەی نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان ڕاشیگەیاند: دوای ڕاگەیاندنی بانگەشەنامەی ئەم کۆڕبەندە زیاتر لە سەد بەرهەم و بڕوانامە لە حەوزەکانی زانستیی ئایینی شیعە و سوننەی وڵاتەوە گەیشتووەتە نووسینگەی سێهەمین کۆڕبەندی نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان و لە ڕێوڕەسمی کۆتاییدا ۱۰ کەس لە توێژەران کە مەرج و پێوەرە پێویستەکانی داوەروانیان مسۆگەر کردبێت، ڕێز دەگیردرێت.

حوجەتولئیسلام موختاری لە درێژەدا ئاماژەی بە پلانە نوێیەکانی ئەم توێژینگەیە کرد و وتی: کتێبێک لە ژێر ناوی "تەکفیر و ناسینەوەی ڕەوتە تەکفیرییەکان لە جیهانی هاوچەرخدا" لە لایەن توێژینگەی نزیکایەتی مەزهەبە ئیسلامییەکان ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا وێرای ڕاگەیاندنی وەرگێرانی هاوکاتی ئینگلیزی و عەرەبیی ئەو کتێبە، وتیشی: تەواو هەوڵ و تێکۆشانی گرووپی توێژینەوە ئەوەیە کە هەوڵێکی چڕ و کۆگر لە پێناو نزیکایەتیی مەزهەبەکان ئەنجام بدات.

News Code 3319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =