دۆخی کۆڵبەری لە لایەن دەوڵەتەوە تاوتوێ دەکرێت

سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە تاوتوێ کردنی دۆخی کۆڵبەری هەواڵی دا و وتی: هیوادارم بە بڕیاری دەوڵەت دۆخی ئەم چینە لە کۆمەڵگا سەقام بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی شوێنگیری پەسەند کراوەکان لە سەفەر بۆ پارێزگاکان لەگەڵ سەرۆکی گشتی دادگای پارێزگاکان لەوانە کوردستان، فەرمانی شوێنگیری دۆخی ناوچەی نایسەر لە دەڤەری شاری سنەی دەرکرد و جەختی کرد: ئەو ناوچە کە شوێنی ژیانی چینی هەژارە ئەبێ بارودۆخی ڕوون ببێتەوە.

سەرۆکی دەسەڵاتی داد هەروەها لە تاوتوێ کردنی دۆخی کۆڵبەری لە دەوڵەت هەواڵی داوە و هیوای خواست کە بە بڕیاری نوێ دۆخی ئەو چینە لە خەڵکی کوردستانیش سەقام بگرێت.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ئاماژەیکردە سەر بابەت یزیندانی سەقز و وتی: ڕووداوی زیندانی سەقز جێێ دخ بوو؛ بەڵام هەوڵی دامودەزگا پێوەندیدارەکان بۆ گەڕاندنەوەی هەموو زیندانییەکان جێی دەسخۆشییە و نیشانەی ئاسایشی دەسەڵات لە ئەو ناوچە بوو.

ناوبراو بە ئاماژ بە پەسەند کرانی ٣٠ ملیار و ٦٤٠ تمەن گەڵاڵە لە سەفەری سەرۆکی دەسەڵاتی داد بۆ پارێزگای کودستان، لە تەرخان کردنی ١١ ملیار تمەن بودجە تا ئێستا هەواڵی دا.

News Code 33188

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =