مسکۆ پێشوازی لە گفتوگۆی نێوان کورد و دیمەشق  دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مسکۆ پێشوازی لە گفتوگۆی نێوان کوردەکان و بەرپرسانی سووریا سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ماریا زاخارۆوا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: سووریا وڵاتێکە کە گرووپی جیاوازی ڕەگەزی و ئایینی بە شێوەی ئاشتیخوازانە سەدان ساڵە پێکەوە ژیان دەکەن.

ناوبراو بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد: ئێمە بە دڵنیاییەوە دەڵێین کە ئەبێ ئاوەها نەریتگەلێکی مێژوویی بپارێزرێن و ئەو ڕەوتە بە تواوەتی بەردەوام بێت. هەڵوێستی مسکۆ لە ئەو بارەوە ئەوەیە کە کوردی سووریا بەشێک لە نەتەوەی سووریان. لە ئەو ڕوانگەوە، ڕووسیا، ئەو گفتوگۆیانەی کە لە نێوان کوردەکان و دیمەشق سەبارەت بە سیستەمی داهاتووی سووریا ئەنجام دەبێت، پشت ڕاست دەکاتەوە.

زاخارۆوا لە درێژەدا وتی: سوورییەکان ئەبێ خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن بە شێوەیەک کە هەموو دانیشتووانی ئەو وڵاتە بە هەر ڕەگەز و ئایینێکەوە هەست بکەن کە ئاسایشیان هەیە.

News Code 33187

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =