بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێککەوتننامەکە بە بەشداری ژێنێراڵ عەلی عەبدۆڵا ئەیووب وەزیری بەرگری و جێگری فەرماندەی ئەرتەشی سووریا و سەرلەشکر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئێران واژۆ کرا.
هەردوو وڵات داکۆکییان کرد لە سەر درێژە دان بە هاوکارییەکان بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ تروریزمی پشتیوانی کراو لە لایەن وڵاتە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان.
ژێنراڵ عەلی عەبدوڵا ئەیووب لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سەرلەشکر باقری، وتی: پێوەندی ئێران و سووریا پتەوە.
ناوبراو وتیشی: سەرەڕای گووشار و مەترسییەکان هاوکاری سەربازی و ئەمنیەتی ئەم دوو وڵاتە درێژەی هەیە و بە هاوکاری سوورییەکان و دیکەی هاوپەیمانەکان ئەم جارەش لەم شەڕەدا سەر دەکەوین.
لە درێژەدا سەرلەشکەر باقریش ڕایگەیاند: نەتەوەکانی ناوچە و هەروەها ئێران و سووریا بۆ گەشەپێدان و پتەو کردنی پێوەندییە نیزامییەکان جیدین.
شیاوی ئاماژەیە سەرلەشکەر باقری لە گەڵ وەفدێکی سەربازی دوێنێ لەلایەن ژێنراڵ عەلی عەبدوڵا ئەیووب بانگهێشت کرا و سەردانی دیمەشقی کرد.
بۆچوونی ئێوە