عەرەبستان خۆکوژ دەنێرتە عێراق

پێشنوێژی هەینی بەغدا وێرای ئیدانەی سووکایەتی رۆژنامەی سعوودی بە "ئایەتوڵڵا سیستانی" جەختی کرد: سەرکردەکانی سعوودی هەوڵی ناردنی خۆکوژ بۆ عێراقییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الفرات نیووز"، ئایەتوڵڵا سەید یاسین مووسەوی لە کاردانەوە بە سووکایەتی ئەمدواییەی رۆژنامەی سعوودی "الشرق الاوسط" بە ئایەتوڵڵا سیسرانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق، ڕایگەیاند: ئەوە یەکەمجار نییە سعوودییەکانی پلار دەگرنە ئایەتوڵڵا سیستانی، بەڵام ئایەتوڵڵا سیستانی کەسێک نییە کە بەو سووکایەتیانە کەسایەتییەکەی خەوشەدار بێت؛ ئەو کەسێکە کە یەکگرتوویی عێراقی پاراست و ئەم وڵاتەی لە ڕووخان و هێرشی داعشییەکان رزگار کرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: عەرەبستان هەمان وڵاتێکە کە خۆکوژ دەنرێتە عێراق و هاوکات بە هاوکاریی هەندێ وڵاتی دیکەی عەرەبی و لەوان ئیمارات بە زۆر و چەکەوە هەوڵی تۆکمەکردنی تیرۆریزمی لە عێراق بۆ ڕووخانی ئەم وڵاتە داوە.

News Code 33165

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =