ئەمریکا ڕێگە نادات قەیرانەکانی لوبنان چارەسەر بێت

ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی لوبنان و ناوچەکە وتی: ئەمریکاییەکان لە ڕێگای هەڕەشە و ترساندنەوە ڕێگن لە چارەسەریی قەیرانی لوبنان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەید حەسەن نەسروڵڵا شەوی ڕابردوو سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی لوبنان و ناوچەکە قسەی کرد.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان پێش لە قسەکانی ئاماژەی دایە ساڵڕۆژی شەری تەمووز و سەرکەوتنی بەرخۆدان و شکست هێنانی پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و جیهان.

سەید حەسەن لە بەشێکی وتەکانیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکاییەکان دژی چین وەستان تاکوو لوبنان بترسێنن و ڕێگە نەدەن ڕوو لە چین بکات . ئەمریکاییەکان لە ڕێگای ترساندن و هەڕەشەوە ڕێگری دەکەن لە هەرچەشتە ڕێکارێک کە قەیرانی لوبنان چارەسەر بکات. ئێمە دەبێ هەموو هەوڵی خۆمان بدەین بۆ چارەسەریی قەیرانی ئابووری لوبنان.

جەختیشی کردەوە کە لوبنان دەبێ ببێتە وڵاتێکی وەبەرهێنەر نەک بەکارهێنەر وەک ئێستا و دوبێت دوو کەرتی کشتو کاڵ و پیشەسازی چالاک ببێتەوە.

حزبوڵڵا چۆک دانادات

سەید حەسەن ڕوو لە باڵوێزی ئەمریکا لە لوبنان وتی: دەوڵەتی تۆ زاڵمترین دەوڵەت لە جیهانە و هەموو دەستدرێژی و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی لوبنان بە پشتیوانی ئەمریکا ڕوو دەدات.

ئەوەشی کە خوێنی هەموو ئەوانەی لە شيڕی تەمووزدا کوژراون لە ئەستۆی ئەمریکا و دەوڵەتی بکوژی تۆیە کە پشتیوانی لە ئیسرائیلەوە دەکات.

 جەختیشی کرد کە پیلانی ئەمریکا بۆ ئابلۆقەدانی حزبوڵڵا ئەنجامی نابێت و ئێمە چۆک دانادەین و شکست ناهێنین نابین.

News Code 33159

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =