سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد ناکرێت

داواکاری ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاش لەلایەن لقی ٢ ی دادگای سزادانی ئەنقەرەوە ڕەت کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داواکاری بۆ ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان کە دوابەدوای دەرکردنی سزای دادگای یاسای بنەڕەتی تورکیا و بە پشت بەستن بە ئەو سزا هاتبووە ئاراوە لەلایەن لقی ٢ ی دادگای سزادانی ئەنقەرەوە ڕەت کرایەوە.

پاش ئەوەی کە دادگای یاسای بنەڕەتی تورکیا سەبارەت بە دەستگیر کرانی دەمیرتاش لە بەرژەوەندی ناوبراو دەنگی دا؛ پارێزەرەکانی دەمیرتاش بە پشت بەستن بە ئەو سزا دەرکراوە لەسەر دەستگیر کرانی بێ هۆکاری درێژخایەنی دەمیرتاش داوای ئازادی ئەو سیاسەتوانە کوردەیان کرد.

دادگا ڕەت کردنەوەی داواکاری بۆ ئازادی دەمیرتاشی بەم شێوە بەیان کردووە: بەڵگەی زۆر بەهێز سەبارەت بە ئەوەی کە دەمیرتاش بە شێوەی ڕاستەوخۆ گرووپی چەکداری پەکەکەی ئیدارە کردووە و فەرمانی پێیان داوە، هەیە. بەهۆی دۆخی ئێستا و هەروەها بوونی تۆمەت و هۆکاری بەهێز سەبارەت بە سەلماندنی تاوان، دۆخی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە و دۆسیەکەی هەر ئاوەڵایە.

News Code 33147

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =