بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە جووتیارانی شاری هەولێر هاتنە سەر شەقام و داوایان کرد حکوومەت رێگری لە هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بکات بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەهەمی ناوخۆ لە عەلوەکاندا ساغبێتەوە.
جووتیاران لە شاری هەولێر گردبونەوە و رایانگەیاند، بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان پارەناکات و کیلۆیەک تەماتە 70 دینار دەکات و تێچووەکەی خۆی دەرناهێنێتەوە.
جووتیاران سەر شەقامەکانیان بە تەماتە سوور کرد.
بۆچوونی ئێوە