ئیسرائیل دەبێ ئامادەی کاردانەوەی تاران بێت

ژنڕاڵی پێشووی ڕژیمی زایۆنی لە نیگەرانی ئەو ڕژیمە لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڵمەتێکی شیمانەیی ئێران لە دوای ڕووداوی ئەم دواییەی نەتەنز هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هائارتس، عامووس یادلین ژینڕاڵی پێشووی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە ڕووداوی ئەم دواییەی ناو دامەزراوەی نەتەنز، وێرای ئاماژە بە نیگەرانی ئەو ڕژیمە لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڵمەتێکی شیمانەیی ئێران و وتی: پرسی ئاگرکەوتنەوەی نەتەنز کاریگەرییەکی زۆری لە سەر وەڵامی تاران دەبێت.

ئەو بەرپرسە زایۆنییە کە پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای ڕژیمی زایۆنی بووە، هەروەها هوشداری دا کە ئەگەر ئێران، تەلئاڤیڤ بە تاوانبار لە ڕووداوەکەی نەتەنز بزانێ، تەلئاڤیڤ دەنێ بە شێوەی ئۆپەراسیۆنی ئامادەی کاردانەوەی تاران وەک هێرشی سایبێری، مووشەکی یان هەڵمەتی بەوەکالەت لە وڵاتێکی دیکەوە بێت.

News Code 33136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =