تورکیا گرێ سپی و عەین عیسای بۆردومانکرد

چەکدارانی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئەنقەرە، هەریەک لە شارەکانی عەین عیسا و گرێ سپی لە کوردستانی سووریایان بۆردومانکرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمشەو گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا، دەڤەر و ناوشاری گرێ سپی و عەین عیسایان کردە ئامانج.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی کوردی سووریا، هەریەک لە گوندەکانی حوڕیە، کۆر حەسەن لەگەڵ سایلۆکانی قازەلی لە گرێ سپی ، گوندی هۆشان خەبری لە سنووری عەین عیسا بۆردومان کراون.

بە شێوەیەکی بەردەوام و رۆژانە، گوندەکانی سەر بە عەین عیسا، گرێ سپی و تەلتەمر لە کوردستانی سووریا بە چەکی سووک و قورس لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئەنقەرە و هێزەکانی تورکیاوە هێرشیان دەکرێتەسەر و بۆردومان دەکرێت.

News Code 33126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =