بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوولفەزل عەموویی وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیس، وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لە زمانی عەلی ئەکبەری ساڵحی لە دانیشتنی ئێوارەی ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەکی، ڕایگەیاند: بەڕیز ساڵحی لەو دانیشتنەدا وێرای ئاراستە کردنی ڕوون کردنەوەیەک لەبارەی ڕووداوەکەی نەتەنز، جەختی کرد کە هەموو سناریۆ جۆراوجۆرەکان سەبارەت بەو ڕووداوە لێک دەدرێتەوە و ئەنجامەکان بە زوویی ڕادەگەیێندرێت.
عەموویی بیری هێنایەوە: بە گوێرەی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، گرووپگەلێکی کارناسی لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی هەواڵگری و ئەمنی بە شێوەی هەمەلایەنە بابەتەکە لێک دەدەنەوە. ئەگەرچی ئەنجومەنی باڵای ئاسایش رایگەیاندووە کە هۆکاری ڕووداوەکەیان بۆ دەرکەوتووە، بەڵام بە هۆکاری ئەمنی جارێ لێکدانەوەکان ڕانەگەیێندراون.
بۆچوونی ئێوە