ئەشکەوتی کەرەفتوو؛پەرستگەی هێرکوول

ئەشکەوتی کەرەفتوو یەکێک لە ئەشکەوتەکانی چێ کراوی دەستی مرۆڤە کە لە پارێزگای کوردستان و لە ٦٧ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای شاری دیواندەرە هەڵکەوتووە کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە لە سەردەمی مێزۆزۆ

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەشکەوتی کۆنی کەرەفتوو، ئەشکەوتێکی ئاهەکی و سروشتییە کە لە سەردەمە جیاوازەکان، مرۆڤ بۆ نیشتەجێ بوونی خۆی ڕواڵەتەکەیی گۆڕیوە و ئێستا لە چوار نهۆم لە ناو دڵی کێو هەڵکۆڵدراوە.

لە هەندێک وتاردا کە لەلایەن لێکۆڵەرانەوە لەچپ دراوە بە هۆی هەبوونی تاشەبەردێکی یۆنانی لەسەر دەرکەی یەکێک لە ژوورەکان لە نهۆمی سێهەم لە ئەو ئەشکەوتە وەکوو پەرستگەی هراکلس یا هێرکوول ناو دەبرێت.

درێژایی ڕێگای سەرەکی ئەشکەوتی کەرەفتوو نزیک بە ٧٥٠ مەترە و ڕێگای ناسەرەکی زۆریشی لێکەوتووەتەوە و لە درێژایی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ، ئەو ئەشکەوتە گۆڕانکاری زۆری تێدا دروست بووە و هونەرمەندی جیاواز هەوڵی جوانکاریان لەسەر دار و دیوار و ژوور و داڵانەکانی ئەو ئەشکەوتە داوە.

ناوی کەرەفتوو لە کوێوە گیراوە

خەڵکی ناوچەکە لە ئەشکەوتی کەرەفتوو بە ناوی قەڵای کەرەفتوو ناو دەبەن و لەسەر ئەوەی کە ئەو شوێنە وەکوو پەناگەیەک لە کاتی شەڕ و هێرشدا بەکار هێنراوە، کۆدەنگی هەیە.

هەندێک کەسیش دەڵێن وشەی کەرەفتوو لە "گرفتوو" واتا داگیر کراو گیراوە. ئاڵبەت لە ئەوەی کە ئەو ئەشکەوتە بە هۆی هێرشەوە خەساری دیوە و پاش شەرێکی خوێناوی داگیر کراوە گومانێک نییە.

ئەحمەد شەریفی فەر، لێکۆڵەرێکی کورد سەبارەت بە وشەی کەرەفتوو دەڵیت کە لە دوو بەشی " کرف" و "توو" پێک هاتووە، کە کرف لە ئاوێستا بە واتای ستایش و پەرەستنە و توو بە واتای خۆر هاتووە. واتا کەرەفتوو یانێ پەرستگەی خۆر.

کەرەفتوو بە ژمارەی ٣٣٠ تۆماری نەتەوەیی کراوە

ئەشکەوتی کەرەفتوو، وەکوو شوێنێکی سروشتی و مێژوویی بەردەوام جێی سەرەنجی خەڵکی کوردستان و تەنانەت دەرەوەی کوردستانیش بووە و بە ژمارە ٣٣٠ لە لیستی ئاسەوزری نەتەوەیی تۆمار کراوە.

بەرزایی شوێنی چوونە ژوورەوەی ئەشکەوتەکە لە سەر تەپۆڵکەکەوە نزیک بە ٢٠ تا ٢٥ مەترە کە پێشتر بە دانانی پلیکانی بەردی یان چێوی خەڵک دەچوونە سەرەوە، بەڵام ئێستا بە دانانی پلیکانی ئاسنی کاری چوونە ژوورەوە ئاسانتر بووە.

لەسەر دیواری هەندێک لە ژوورەکان شێوەی جۆرەکانی ئاژەڵ و گژوگیا هەیە کە وەکوو وێنەی بەردی دەتوانێت لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی بەربڵاو بکرێت، جوانترین بەشی نەژیارڤانی ئەشکەوتەکە، نهۆمی سێهەمە کە جودا لە وردبینی لە هەڵکۆڵینی ژوورەکان، شێوەی تایبەتی میچەکان بە شێوەی کەوان و پلیکان و دەلاقە و نوورگیری ژوورەکانیش جوانکاری تایبەتیان بۆ کراوە.

تاشەبەردێک کە لە ناو ئەشکەوتەکە خۆی دەنوێنێت

لەسەر دەرکەی چوونە ژوورەوەی یەکێک لە ژوورەکانی نهۆمی سێهەم تاشەبەردێک هەیە کە تا ڕادەیەکی زۆریش خەساری دیوە، لە ئەو تاشەبەردەدا ناوی ئیلاهەی هراکلس هاتووە و هەر بۆیە زۆر کەس ناوی پەرستگەی خودای یۆنانیان لە سەر ئەو ئەشکەوتە ناوە. لە ئەو تاشەبەردەدا هاتووە: ئێرە ماڵی هراکلوسە، هەر کەس بێتە ناوی، ئەمن دەبێت. بوونی ئەو تاشەبەردە بووەتە هۆی دروست بوونی ئەو باوەرە کە ئەگەری هەیە ئەو ئەشکەوتە ماوەیەک بە شێوەی کاتی دەسەڵاتدارانی سلووکی تێدا بووبێت.

بڕبڕەی سەرەکی ئاشکەوتەکە نزیک بە ٧٥٠ مەتر درێژایی هەیە کە لە ئەو ڕێگا پڕ پێچ و قەمچە، داڵانی زۆر زۆر و جۆراوجۆر هەیە بە شێوەیەک کە تا ئێستا کەسێک نەیتوانیوە هەموو ڕێگاکان بناسێتەوە و نەخشەیەکی تەواوی لێ دەربهێنێت.

ئەشکەوتی کەرەفتوو لە مێژەوە جێی سەرەنجی لێکۆڵەران، بیرمەندان و توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەکی بووە و بە پێی خوێندنەوەکان، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەگەلێک لە لێکۆڵەرگەلێک وەکوو کرپورتر ساڵی ١٨١٨ی زایینی، ڕاولینسون ساڵی ١٨٣٨ی زایینی، شتیان ساڵی ١٩٦٣ ی زایینی، پڕۆفسۆر ناومانی ئاڵمانی ساڵی ١٩٧٥ ی زایینی، توێژنەوەیان لە سەر دۆخی ئەوشکەوتەکە و تایبەتمەندییەکانی و دەرهێنانی نەخشە ئەنجام داوە.

News Code 33120

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =