خۆپیشاندانی عێراقییەکان دژی عەرەبستان

خەڵکی عێراق لە ناڕەزایەتی بە سووکایەتی رۆژنامەی سعوودی "الشرق الاوسط" بە ئایەتوڵڵا سیستانی لە بەغدا خۆپیشاندانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه، سەدان کەس لە خەڵکی عێراق لە ناڕەزایەتی بە سووکایەتی رۆژنامەی سعوودی "الشرق الاوسط" بە ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی ئەو وڵاتە، لە بەغدا خۆپیشاندانیان کرد و دژی عەرەبستان دروشمیان دا و دەستێوەردانی عەرەبستانیان لە کاروباری عێراق ئیدانە کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، خۆپیشاندەرانی عێراق هەوڵیان دا لە یەکێک لە دەرگەکانی ناوچەی سەوزەوە خۆیان بگەیێنە باڵوێزی عەرەبستان، بەڵام هێزەکانی ئاسایش پێشیان پێ گرتن، بەشەوە هەندێکیان خۆیان گەیاندە ئەو ناوچەی سەوز.

News Code 33118

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =