وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات

محمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە بەمزوانە بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەریف ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا لە کۆبوونەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە کاتی پەرەسەندنی کۆرۆناوە تا ئیستا زۆر وڵاتان گەڕاوم و لەم ڕۆژانەشدا سەردانی بەغدا دەکەم.

زەریف لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە سیاسەتەکان و پیلانەکانی ئەمریکا دژی ئێران کرد و وتی: ئامانجی ئەمریکا بشێوی نانەوە لە ئێران، گێرانەوەی درۆ لە کارەکان و سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکە و جیهان و هەروەها گوشار خستەنە سەر وڵاتانی دۆستی ئێمەیە.

وتیشی : گرینگترین ئامانج کە ئەمریکا پێوشوێنی دەگرێت، ناکارامە نیشان دانی نیزام و حکوومەتی ئێران و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان خەڵک و حکوومەتە.

News Code 33113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =