بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیاوان عەلی شەمخانی لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی سیاسی یاسایی دۆسیەی تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی و هاوڕێیانی لە نووسینگەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆری شەهید سولەیمانی دیاری ئەمریکا بە تیرۆریزم بوو، وتی: ڕق و قینی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی هەمبەر بە شەهید سپەهبۆد قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوومەهدی موهەندیس بە هۆی ڕۆڵی بێ هاوتایان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری لە ناوچە و شەرمەزارکردنی نمایشی دژە تیرۆریستیی ئەمریکا بوو.
وتیشی: جیهان دەبێ پێزان و نرخێنەری لەخۆبوردوویی و فیداکاریی ئەو دوو سەردارە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەقینەی تیرۆریزم بێت، چونکە لە سای فەرماندەیی هوشیارانە و هەوڵی خاکەڕایانەیان پێش بە پەرەسەندنی ئاژاوەی تیرۆریزمی تەکفیری لە جێی جێی جیهاندا گیرا.
بۆچوونی ئێوە