نهێنییەکان سەبارەت بە هۆکارانی تیرۆری سەردار سولەیمانی

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕوانییە نەوتراوەکان و دەرکەوتە نوێیەکان لەبارەی تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندێس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووری مالیکی لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "ئافاق"ی عێراق، سەبارەت بە نەوتراوەکان و دەرکەوتە نوێیەکان لەبارەی تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندێس، ڕایگەیاند: بە پێی لێکدانەوەکانی من بۆ ئەو هێرشەی فرۆکە بێ فرۆکەوانییەی کرایە سەر حاج قاسم و ئەبوومەهدی لەو شەوەدا، گومانێکم نییە کە ئەو کارە بە هەڵکەوت و لەپڕدا نەبووە و پێشتر پلانی بۆ داڕشتراوە و هاوئاهەنگی بۆ کراوە.

مالیکی بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ لەبارەی کەسانێک کە پلانیان داڕشتووە و زانیاریی هاتوچۆی سەردار سولەیمانی‌یان ئاشکرا کردووە، پەیجۆری و لێکۆڵینەوە بکرێت، ڕاشیگەیاند: هەواڵگەلێکم بە دەست گەیشتووە و هەندێ زانیاریم بۆ دەرکەوتووە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ئۆپەراسیۆنی تیرۆری ئەو شەهیدانە هەبووە. کەسانێکی هاوپەیوەند بەو پرسە لە ئیستادا هەڵاتوون و تاقمێکیشیان لە عێراق ماونەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ژماری ئەو کەسانەی ٣٦ کەس ڕاگەیاند و وتیشی: ئەوەی کە ئەو کەسانە کێن و چۆن زانیاریی وردبینانەی هاوتوچۆی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدیان بووە و ڕاپۆرتیان داوە و چ ئامانجێکیان بووە، نازانم و دەبێ لەوبارەوە پشکنینی پێویست بکرێت.

News Code 33094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =