داهاتووی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ، عێراق و سووریا

سەرۆکی بنکەی پەیوەندیگەلی ئابووری ئێران لەگەڵ عێراق و سووریا بە ئاماژە بە بوونی سنوورگەلی دوور و درێژ، هاوبەشی ئایینی و ئیتنیکی و ڕوانگەی رێبەرانی عێراق هەمبەر بە ئێران، جەختی لە پاوەجێتی پەیوەندییەکا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن دانایی‌ فەڕ هەروەها سەرمایەدانەرییەکانی دوو وڵات لە سەردەمی پاش کۆرۆنایی بە یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکان لە سەرکەوتنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دوو وڵات زانی و هیوای خواست کە ئاستی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی دوو وڵات بگاتە ٢٠ ملیارد دۆلار.

دانایی فەڕ لە درێژەدا بیری هێنایەوە کە ١٥ وڵات لە ئێستادا پێویستیان بە پێگەی ئێران بۆ ساماندان بە هەناردەیانە و ڕایگەیاند: هەرکام لەو دراوسێیانە بۆ وڵاتەکەمان دەرفەتێک بە ئەژمار دێن و دەتوانن دەلاقەیەک بن بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکان.

باڵویزی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق سەبارەت بە هەڵویستی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران، جەختی کرد: سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاگاداری گرینگیی پەیوەندی وڵاتەکەی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانە و دەیەوێ جۆرێک هاوکێشە لە پەیوەندییەکانی و گرینگی ئێران وەک دراوسێی رۆژهەڵاتی عێراق ساز بدا و لەو رێگەوە هەوڵ بدا بۆ چارەسەریی کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە پەیوەندی ئابووریی ئێران و سووریا لەباری ئابووری و ئاستی ئاڵوگۆڕییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات ڕوونی کردەوە: سووریا بە هۆی دراوسێتی لە گەڵ عێراق و تورکیا و لوبنان و هەروەها سەرزەوینە داگیرکراوەکان و دەریای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و باشووری ئەورووپا خاوەن پێگە و جوگرافیاییەکی تایبەتی و سیاسییە و لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ سووریا پەیوەندییەکی تۆکمە و دۆستانەی هەیە.

دانایی‌ فەر بە ئاماژە بە هەلومەرج و کێشە ناوخۆییەکانی سووریا لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوو، جەختی کرد: لە هەمووی ئەوساڵانە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە پەنای دەوڵەتی سووریا بووە و بە پێچەوانەی دیتران، ئێران بەردەوام داکۆکیی لە دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتە کردووە. هەر بۆیە ئێستا باشترین پەیوەندیمان لە گەڵ سووریا هەیە و پێدەچێ ئەو پەیوەندییە لە داهاتووشدا بەردەوام بێت.

News Code 33091

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha